ستاندەر
رۆژنامەی” کەیهانی” ئێرانی لەراپۆرتێكیدا ئاماژەی بە یارمەتی حکومەتی هەرێم کردووە بۆ ئەمریکا لەکەیسی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیدا، بەگوێرەی زانیاری رۆژنامەکە “مایک پۆمپیۆ” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەپەیوەندیەکی تەلەفونیدا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێم “مەسرور بارزانی” کردووە لەپای هاوکاری کردنی ئەمریکادا لەبارەی کەیسی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیدا.
جێگەی باسە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەوڵا لەلایەن رۆژنامەی کەیهانی ئێرانییەوە، ئەمرۆ حکومەتی هەرێم لەراگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کەوا ئەم هەواڵە هەواڵێکی هەڵبەستراوە و دورە لەڕاستییەوە، و لەپەیوەندییە تەلەفونیەکەی نێوان سەرۆکی حکومەت و مایکپۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا بەهیچ شێوەیەک شتێکی لەم چەشنە باس نەکراوە کەوا رۆژنامەی کەیهان باسی لێوە دەکات.