نوێترین هەوڵی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 409 جار بینراوە

ستاندەر

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند،ئەنجومەنی وەزیران دوای ڕاوێژ لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمان، دوو بڕگەی نوێی بۆ پڕۆژەیاساى چاکسازى پەسەند کرد،

لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەت ئاماژە بەوە کراوە، بڕگەى یەکەم تایبەتە بە پاراستنی گشت شایستە داراییەکانی مووچەخۆران لە ئەژمێرێک کە وەزارەتی دارایی وئابووری بە رێنماییەک رێکیدەخات،

هەروەها بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە ئەولەویەتدانی حکومەت بە پێداچوونەوە بە کەمترین مووچەی خانەنشینی لە دەرئەنجامی ئەو بڕە پارەیەی کە چاوەڕوان دەکرێت بگەڕێتەوە لە دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی پاش تەشریعکردنی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.