چاکسازی لەسەر حیسابی چێنێکی ماندوو و بێدەسەڵات دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 381 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

پەرلەمانی کوردستان لەبەردەم بەرپرسیاریەتێکی گەورەدایە ئەگەر بە وردی و ویژدانەوە خوێندنەوە بۆ یاسای چاکسازی نەکرێت ئەوا بە ماسکێکی درۆینە و بە بیانووی چاکسازی لە مووچەدا زوڵمێکی گەورە لە فەرمانبەران و خاوەن بڕوانامە پلە باڵاکان و مامۆستایان دەکرێت.
یاسای چاکسازی لەسەر مووچە خۆری راستەقینە و ئەو هاونیشتیمانیانە دەکرێت کە بەحەقی خۆیان دامەزراون و دەیان ساڵ خدمەتیان هەیە, کارەساتی ئەو یاسایە لەوەدایە کە کەمکردنەوە لە مووچەی پلە نزمەکان و خانەنیشاندا دەکرێت تا ئەوەی دەستکاری دەرماڵەی بروانامەی مامۆستایان دەکرێت و بەڕێژەی لە %١٠ بۆ %٢٠ , مووچەی خانەنشینی گشتی خەڵکی هەژار و چینی خوارەوە بە لە %١٠ کەمدەکرێتەوە. لە یاساکەدا باس لە کەمکردنەوەی مووچە هەرە باڵاکان نەکراوە, سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران, پەرلەمان, سەرۆکی هەرێم و دامەزراوەی پەیوەندیەکانی دەرەوە نەکراوە, زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە ١٩٠ کەس بە پلەی راوێژکار و یاریدەدەر بەمووچەی ٨ ملیۆن دینار دامەزراوە سەرەرای بەرزکردنەوەو پێدانی پلەی سەربازی لە هێزەکانی ناوخۆ بۆ سەدان کەس, مووچەی شاراوە لە یاسای چاکسازیدا باس نەکراوە و یاساکەش بە دەستکاری و ئۆکەی حکومەت بووە و تاکو ئێسا ژمارەی راستەقینەی مووچەخۆران و جیاوازی مووچە ی شایستە و مووچەی نایاسایی و نارەسمی رون و دیار نیە و تەنانەت ئەو زانیاریانە لای وەزارەتی دارایش نیە بەڵکو سندوقێکی رەشە و بە نادیاری ماوەتەوە.
ئێسا هەموو ئەو لایەنانەی پەنجەی بەڵێ یان بۆ یاساکە بەرزکردۆتەوە لەوە بە ئاگان کە ئیرادەی چاکسازی و ئومێدی پاکسازی لەو یاسایەدا بەدیناکرێت بەڵکو دەستبردنە بۆ گیرفان و قووتی فەرمانبەران و مامۆستایان و چینی مەزڵومە و درێژەدانە بە قەبەیی کردنی دەسەڵات لەژێر ناوی یاسادا, تەنیا کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ لەو بابەتە ئەستۆیان پاکە و گۆران, یەکێتی, پارتی, یەکگرتوو و بەڵێیەکانی تر جارێکی تر بەردەوامیان بە گەندەڵی و ناشەفافی سەرمایەی هەرێمدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.