ستاندەر
بە پێی زانیارییە میدیاییەکان بێت، دوێنێ شەو گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ، بەناوی ئەنوەر خدر حەکۆ، کە کوڕى شەهیدە!. لەناو کەمپی ئێسیان لە ناوچەى شێخان بە هۆکارێکى نادیار کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا. باس لەوە دەکرێت ماوەی ٥ ساڵ دەبێت، واتە لە دوای شەڕی داعشەوە ئەو خانەوادەیە ئاوارەی ناوچەى شێخانن.