بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ناوچە کوردستانیەکان، حکومەتى هەرێم شاندێک دەنێرێتە بەغدا!

لەلایەن ستاندار Posted on 455 جار بینراوە

ستاندەر

دیاری حوسێن، کە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕى فەرمى حیزبەکەى ڕاگەیاندووە، بەیانى شاندێكی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێم بە ئامانجى چارەسەرکرنی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات. دۆخى ئەو ناوچانە لە هەموو ڕوویەكەوە خراپە، بە تایبەت بۆ كورد، چونكە تەعریب بەردەوامە و ستەمێكی زۆر لە كورد دەكرێت، هەروەها بە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعشیشەوە، دۆخی ئەمنی زۆر تێكچووە، بۆیە پێویستە هەردوو حكوومەتی هەرێم و بەغدا چارەیەك بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە.

لە بارەى پێکهاتەى شاندەکەشەوە دیارى گوتى: هەمان شاندی پێشووی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، کە پێك هاتووە لە: د. ئومێد سەباح و خالید شوانی و چەند ئەندامێكی دیكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.