گومان ده‌كرێت عه‌لاوی توشی فایرۆسی كۆرۆنا بوبیت

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

ستاندەر

بە گومانی توشبوون بە فایرۆسی کۆڕۆنا داوا دەکرێت محمد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و کابینە وزاریەکەی بەر لە چونیان بۆ نێو پەڕلەمان پشکنینی تەندروستیان بۆ بکرێت.

ئیبراهیم جبوری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی پەڕلەمانی عێراق  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند بەهۆی ئەوەی عەلاوی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو چەند جارێک سەردانی ئێرانی کردووە بۆیە بەر لەوەی بێتە نێو پەڕلەمانەوە پێویستە خۆی و کاندیدانی کابینە وزاریەکەی لەلایەن لیژنەیەکی تەندروستیەوە پشکنینی تەندروستیان بۆ ئەنجام بدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.