دانا مه‌نمی
ده‌مه‌وێت به وته‌یه‌كی جۆرج ئۆرویل ده‌ست پێبكه‌م كه له رۆمانی (مه‌زرای ئاژه‌ڵاندا) پێمانده‌ڵێت كه له پشتی هه‌مو شۆڕش و شۆڕشگێرێكهوه ئه‌گه‌ری سته‌مكاری هه‌یه .
دۆخی كورد دوای شۆرش و ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی ۱۹۹۱ زۆر خراپتر بووه وه‌ك له پێش شۆرش و ڕاپه‌رینه‌كه ، سه‌رده‌می به‌عس خه‌ونی هه‌موو كوردێك نه‌مانی به‌عس و زوڵم زۆرداریهكهی بوو،به‌ڵام خه‌ڵكی تێگه‌یشتوو وشۆڕشگێره ڕووسپیهكان دوای ڕاپه‌ڕین و نه‌مانی به‌عس له‌مڕۆ ئه‌ترسان ، دوای ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه یه‌كه‌مین شه‌ق به‌ر به‌ره‌ی كوردستانی كه‌وت و هه‌ر حیزبه‌و دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی كه‌وت ، ئه‌مڕۆ فه‌زایه‌ك ڕهنگڕیژكراوه به ترس ، ترس له یهكتروله كۆمه‌لگا ، ترس له ده‌سه‌ڵات و سیاسییه‌كان ،ترس له یاریكردن به كایه‌ی ئابوری و بازرگانه‌كان ،ترس له سێكته‌ری ته‌ندروستی و هه‌ڵه‌ی پزیشكی و ده‌رمانی به‌سه‌رچوو ،ترس له ده‌زگای شاراوهونهێنی و سه‌ركوتكه‌ر،ترس له نه‌مانی موچه‌و قه‌یرانی ئاو‌و كاره‌با و نه‌وت و غاز و …هتد و دواجاریش ترس له نه‌خۆشی كۆرۆنا!
نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك نیگه‌رانیه له لاوازبوون و به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی پانتاییه‌كانی ئازادیی و ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی ئازاد و لاوازكردنی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و ته‌واوی ئهوبهڵین و به‌ها جوان و دانسقانه‌ی كه شۆرش له پێناویدا وه‌رچه‌رخا ، نیگه‌رانی خه‌ڵك نیگه‌رانییه له دروستكردنی قەیرانو نا ئارامی وبرسیكردن و نه‌بوونی هه‌لیكارو گرانكردنی نان و قوتی رۆژانەی خەڵك ،نیگه‌رانی خه‌ڵك نیگه‌رانییه له كاولكردن و به‌تاڵانبرنی ژێرخان و سه‌رخانی كوردستان ،نیگه‌رانییه له سیسته‌می ئابوری سه‌ربه‌خۆ كه موچه‌خۆرانی كوردستانی كردووه‌ته قوربانی سیاسه‌تی هه‌ولێرو به‌غدا ، نیگه‌رانی خه‌ڵك نیگه‌رانی له‌ئه‌فسانه‌ی ریفراندۆم كه ناوه‌رۆكێكی به‌تاڵ بوو پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پاشه‌كشه پێكردو ئه‌زموونی سیاسی و حوكمڕانی و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردی تێك‌و پێكدا ، نیگه‌رانی خه‌ڵك نیگه‌رانییه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كههیچكات ئامانجه‌كه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه !
له‌م ماوه‌ی ۲۹ ساڵی حوكمرانیه‌تی كوردیدا حیزبه‌كان تاكتیك به‌كار ده‌هێنن و هیچ كه‌سایه‌تیه‌ك بێ پێچ و په‌نا ستراتیژێكی ڕوونی نه‌بووه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ڵكو به زۆری هه‌ر باس باسی پێكه‌وه ژیان و یه‌كپارچه‌یی عێراق و پێكه‌و ژیانی كورد‌و عه‌ره‌به خۆئه‌گه‌ر به‌شه‌رمیشه‌وه باس كرابیت ئه‌و په‌ڕی له سایه‌ی ئۆتۆنۆمیه‌كی له‌رزۆك و كه‌م ده‌سه‌ڵاتدا بووه ، دروستكردنی ده‌وڵه‌ت پێویستی به‌كارو ستراتیژ‌و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه سازی یه ،پێویستی به هه‌بوونی ئیراده هه‌یه ،نه‌وه‌ك كوردستان بكه‌یته سه‌كۆی دژایه‌تی نیوخۆی هه‌رێمی و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان له بارببرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شۆره‌سوارانی ریفراندۆم ئه‌نجامیان دا ،هێشتا لافیته‌كانی سه‌ربه‌خۆی لێنهكرابونهوه له شاروشارۆچكه‌كان ۱۸۰پله بایان دایه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی عێراق ده‌كرد!
حیزب و ئایدۆلۆژیاكه‌ی یان پرۆسه‌ی حیزبایه‌تی له كوردستان هه‌ژموونی به‌سه‌ر كۆی تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و ده‌ستكاریی خه‌بات و خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا ده‌كات ،حیزب هه‌میشه خه‌ونی به‌وه‌وه بینیوه كه وه‌زیفه‌ی رۆشنبیر‌و مرۆڤی به‌ئاگا له‌ناو به‌ریت و له بیركردنه‌وه‌ی بخات ،حیزبی كوردی ده‌یه‌وێت رۆشنبیر‌و مرۆڤی هوشیار بكات به تووتی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا سه‌رمایه ڕه‌مزییه‌كه‌ی به‌كار بهێنێت ،هه‌ڵه‌ی حیزبی كوردی ئه‌وه‌بووه هه‌رگیز ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌سازی نه‌ڕه‌خساندووه و هه‌وڵیشی نه‌داوه كه سوود له دونیابینینی رۆشنبیر‌و مرۆڤی به‌ئاگا وه‌ربگرێت .
رزگاربوون له ده‌ستی به‌عس و زوڵم و زۆردارییهكهی گه‌یشتن بوو به قۆناغێك كه بتوانیت تێدا خۆمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین ،خه‌لك چاوه‌رێ بوو دوای ڕاپه‌ڕین و روخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن ده‌سه‌ڵاتێكی خۆماڵی باش كه تیایدا عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی هاووڵاتیبوون بنه‌ماو پایه‌ی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌بردن بن ،به‌ڵام دیاره دوای ڕاپه‌ڕین و ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس مه‌ترسیه‌كان ساڵ له دوای ساڵ زیاتربوون وعه‌قڵی سیاسی كورد كه هه‌ڵگری شه‌رعیه‌تی شۆرشگێرییه خراپترین شێوازی فه‌رمانڕه‌واییان له كوردستاندا دامه‌زراند ، ئێستاش دوای ۲۹ ساڵ له كوردستاندا نه ئاسۆیه‌كی روون و نه به‌رنامه‌و پرۆژه‌یه‌كی روون و نه ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نه پرۆژه‌ی ئایینده‌یی نییه و نابێت ،عه‌قڵی سیاسی كورد نه چاوی له ئاینده‌یه‌و نه بۆئاینده‌ش كارده‌كات ، به‌ڵكو هه‌موو شتێكی بۆ ئێستایه‌و له پێناو خۆیدایه .