زینی وەرتێ خاڵی بەیەکدانی یەکێتی و پارتی دەبێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

ئیبراهیم عەلی

لەم سەردەمی کۆڕۆنایەدا ئاشوبێک رونەدات باشە…. کێشەی زینی وەرتێ وا ئاسان نییە…. لەبەر ئەم هۆکارانە:

یەکەم: پەکەکە بەهیچ شێوەیەک قبوڵی نییە هێزی پارتی یا یەکێتی هەبێت، چونکە زینی وەرتێ شوێنێکی ستراتیژییە بۆ پەکەکە.
دووەم: تورکیا دەزانێت هەبوونی هێزی پێشمەرگە بەتایبەت پێشمەرگەی پارتی ئاستەنگی گەورە بۆ پەکەکە دروست دەکات…. بۆیە ئەوەی لەدەستی بێت دەیکات تا هێزێکی پارتی لەوێ جێگیر بکرێت.
سێیەم: ئەو ناوچەیە قەڵەمڕەوی یەکێتییە، یەکێتی ئەو ناوچەیە بەهی خۆی دەزانێت بۆیە نایەوێت ئەو ناوچەیەی لەدەست بچێت.
چوارەم: بۆ پارتی تاقیکردنەوەیەکی نوێیەو دەیەوێت لەسەردەمی لاهوری شێخ جەنگی سنورەکانی لەگەڵ یەکێتی توندو تۆڵ بکات.
پێنجەم: پارتی لەم جێگیرکردنەی ئەو هێزەدا لەو سنورە تا راددەیەک چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ یەکێتی دوای کۆنگرە بۆ روندەبێتەوە.
شەشەم: بۆ لاهوری شێخ جەنگی تاقیکردنەوەیەکی قورسە هەموو ئەو هەڕەشانەی لەپارتی دەیکات بەوەی چیدیکە شت لەپارتی قبوڵ ناکەن و هاوسەنگی هێزی دەوێت. لەمەدا بەعەمەلی دەردەکەوێت لاهور چی پێ دەکرێت.

لەهەموو حالەتەکاندا زینی وەرتێ کێشەیەکی نوێیی نێوان پارتی و یەکێتی لەلایەکەو پارتی و یەکێتی بەیەکەوە بەرامبەر پەکەکە. لەهەمانکاتدا بوونی هەیمەنەی تورکیا لەناوچەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.