پەڕلەمانتارێکی عێراق داوای کەمکردنەوە و هەڵگرتنی کرێی كرێچیه‌كان دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

ستاندەر

جواد موسەوی بڕیاردەری شانەی ڕوبەروبوونەوەی قەیرانەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و شانەی ڕوبەروبوونەوەی قەیرانەکانی حکومەت کردووە بڕیار بدات بە کەمکردنەوەی کرێی شوێنە تایبەتیەکان بە ڕێژەی 50% و شوێنە حکومیەکان بە ڕێژەی 100% بۆ هەردوو مانگی ئازار و نیسان .

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەوانەی بژێووی ژیانیان لەسەر کاری ڕۆژانەیانە و کرێچین کەوتوونەتە بارێکی سەختی ئابووری و بەو هۆیەشەوە زۆرێک لە خاوەن کرێیەکان بڕیاریانداوە بە لێخۆشبوون لەکرێی ئەو مانگەی شوێنە بەکرێدراوەکانیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.