بۆچی تڕەمپ بە کۆڕۆنا دەڵێ ڤایرۆسی چینی، توشبوانی ئەمریکا دەگاتە ڕێژەیەکی مەترسیدار

لەلایەن ستاندار Posted on 395 جار بینراوە

ستاندەر

لەدوای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین و دواتر بڵاوبوونەوەی بەتەواوی وڵاتانی جیهاندا لەئێستادا چین لە دوای ئەمریکا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانە دێت لەڕوی ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە.

لەئێستادا ئەمریکا لە پلەی یەکەمی وڵاتان دایە و زیاتر لە ۱٦٤ هەزار کەس لەو وڵاتە توشی ئەو ڤایرۆسە بوون بەوەش ڕێژەکەی دەکاتە زیاتر لە دوو ئەوەندەی ڕێژەی توشبووانی چین بە ڤایرۆسەکە کە چین ناوەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەیە و تاکو ئێستا ٨۱ هەزار حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە.

لەدوای ئەوەی وڵاتی چین چەند جارێک ئەمریکای بە دروستکەری ڤایرۆسەکە تۆمەتبارکرد و ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئەو ڤایرۆسەی دروستکردووە بۆ داڕمانی ئابووری چین و لەدوای گەیشتنی ڤایرۆسەکە بە ئەمریکا سەرۆکی ئەو وڵاتە دۆناڵد ترمپ ڤایرۆسەکەی بە ڤایرۆسی چینی ناو برد و لە لێدوانەکانیدا لەبڕی بەکارهێنانی ناوی زانستی ڤایرۆسەکە کۆڤید ۱۹ یان کۆڕۆنا ڤایرۆسەکەی بە ڤایرۆسی چینی ناو دەبرد وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ڤایۆسەکە لەوێوە سەریهەڵداوە وا ئێستا بەرۆکی جیهانی گرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.