ئۆنڵاین كڵاس

لەلایەن ستاندار Posted on 440 جار بینراوە

ڕاوێژ صابر – مامۆستای زانكۆ

واتە خوێندن لە مەودا یان فێربوون لە دووری، ئەم پڕۆسەیە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەبێت لە ڕێگەی چەند ووێبسایتێك یان پڕۆگرامێكی تایبەت دەبێت. ئەمە پرۆسەیەكی نوێ نیە بەڵكو ساڵانێكی زۆرە بوونی هەیە و ووڵاتنی پێشكەوتوو لە پڕۆگرامەكانی خوێندن جێگای خوێندنی ئۆنڵاینان كردۆتەوە، لە ئێستادا ووڵاتانی ئەمریكا و بریتانیا و چین و كۆریای باشور و مالیزیا ….هتد بەكاری دەهێنن. هەندێك لە سوودەكانی ئۆنڵاین كلاس یان فێربوون لە مەودا ئەوەیە; تێچووی كەمترە، ئاشنا كردنی زیاتری خوێندنكار بە تەكنەلۆجیا، ئاسان ئامادەبوون لە وانەكە، خۆرێكخستن بەرامبەر بە كات، هەڵبژاردنی ژینگە بە ئارەزوو بۆ بەشداربوون لە وانەكە، دووبارە گوێگرتنەوە لە وانەكە لە كاتێكی تر.

لەم بار و دۆخەی ئێستا كە نەخۆشی كۆرۆنا نوێ بە هەموو جیهاندا بڵاو بۆتەوە و باری نائاسایی لە زۆربەی ووڵاتان ڕاگەیندراوە و هاتووچۆ ڕاگیراوە و لە ناویشیاندا ناوەندەكانی خوێندن ڕاوەستاون وە بە تەواوی دیار نیە ئەم دۆخە تا چ كاتێك دەخایەنێت بۆیە لەم كاتەدا پێویستە بیر لە خوێندنی ئۆنڵاین بكرێتەوە بەدیلێكی باشە بۆ ئێستا، كە دەبوو پێشتر بوونی هەبووایە.

بۆ خوێندنی باڵا:
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ٢٠١٢وە كۆنفرانس كردووە بۆ جێبەجێ كردنی بۆڵۆنیا پڕۆسێس لە زانكۆكان، یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس خوێندنی ئۆنڵاینە. كۆمەڵێك ستافی ڕاهێندراو هەیە وە هەندێك لە مامۆستایان لە زانكۆكان شارەزاییان هەیە لە پێشكەشكردنی ئۆنڵاین كلاس. بەشێك لە زانكۆكان پۆرتالیان هەیە و ئامادەن بۆ بەكارهێنانی. بەشێكی باش لە نەوەی ئێستا شارەزاییان هەیە لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا لەڕووی زمانیش هەندێك ئاشنایەتیان هەیە بە زمانی ئینگلیزی بۆ ناسینەوەی هێما و ئایكۆنەكانی لە هەر هەنگاوێكی بەكارهێنانی ووێبسایت یان ئەپڵیكەیشن، بۆیە جێبەجێ كردنی خوێندنی ئۆنڵاین لە بەكارهێنانی پڕۆگرام یان ووێبسایت بەو جۆرە قورس نەبێ بۆ خوێندكاران، ئێمە بە گشتی تەكنەلۆجیا زۆر بەكاردەهێنین بۆ سۆشیاڵ میدیا یان ئەپڵیكەیشن توڵس بۆ كات بەسەر بردن و زانینی هەواڵی ڕۆژانە و هەندێك لە كارەكانمان بەڵام ئەپڵیكەیشنێك یان پڕۆگرامێك یان ووێبسایتێك تایبەت بە كلاسی ئۆنڵاین لە مۆبایلە زیرەكەكانمان یاخود لاپتۆپ یان تیڤی زیرەك بەكار ناهێنین بۆ زەمەنێكی كورت لەم دۆخە تایبەتە كە داهاتووی دیار نیە.

بۆ پەروەردە:
دەكرێ مامۆستای وانەكان بۆ هەر وانەیەك ڤیدیۆی خۆیان لە ماڵەوە ڕیكۆرد بكەن، پاشان لە ڕێگەی گروپێكی ڤایبەر یان لینكێكی یوتوب یان گۆگڵ درایڤ بینێرن بۆ خێزانی خوێندكارەكان. لە هەبوونی هەر پرسیارێكی خوێندكارەكە لەسەر وانەی ئەو ڕۆژە ئەوا پرسیارەكە بۆ مامۆستاكە بنێردرێ لە ڕۆژی دواتر یان وانەی دواتر پێش دەستپێكرنی وانەی نوێ لە ماوەی ١٠-١٥ دەقە وەڵامی پرسیارەكانی وانەی ڕابردوو بداتەوە و پاشان دەستبكات بە ڕیكۆرد كردنی وانەی نوی.

پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە داوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بكەن كە داوا لە كۆمپانیاكانی كۆمنیكەیشن (ئاسیا و كۆڕەك و زین) بكات هێڵی ئینتەرنێتی خۆڕایی بدەن بە ژمارە مۆبایلی خوێندكاران بۆ ئەوەی بتوانن پڕۆسەی خوێندنی ئۆنڵاین بە ئاسانی بەكار بهێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.