ستاندەر
ریاز مەسعودی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون رایدەگەیەنێت عەدنان زورفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق هەنگاوی یەكەمی بۆ پێكهێنانی كابینەكەی بریوە كە دانیشتن و دانوستانە لەگەل لایەنە سوننیەكان.
وتیشی:” هەنگاوی دووەم دانوستنانی ناوبراوە لەگەل هێزە شیعی و كوردستانیەكان بۆ بەدەسهێنانی پشتیوانیان بۆ حكومەتەكەی”.
مەسعودی سەركەوتنی هەولەكانیشی بەستراوەتەوە بەو بەرنامەیەی كە بۆ كابینەكەی دایرشتوە و بتوانێت قەناعەت بەلایەنەكان بكات لە دانوستانەكان.
جێی باسە بەگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان لە دوو رۆژی رابردوو عەدنان زورفی بەرنامەی سەردانی هەرێمی كوردستانی هەبوە، بەڵام بەچەند هۆكارێكی تەكنیكی سەردانەكەی دواكەوت، چاوەرێ دەكرێت لە هەفتەی داهاتوو سەردانەكەی بۆ هەرێم ئەنجامبدات بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لایەنە كوردستانیەكان