ستاندەر
یەكێتی ئامادەیە بە دوو مەرج پشتیوانی عەدنان زورفی كاندیدی راسپێردراوی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات.
ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت ، یەکێتی دوو مەرجی هەیە بۆ هەر کاندیدێک کە رادەسپێردرێت لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق “یەکەمیان سەلماندنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە، دووەمیان دەبێت هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان یەکبێت و رێکبکەوین لەسەر ئەو کاندیدە ئیتر گرنگ نیە ئەو کەسە کێ دەبێت”.
ناوبراو لە لێدوانێك بەناس كوردی راگەیاندووە “تائێستا زورفی هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ یەکێتی ئەنجام نەداوە و پێمان باشە چاوەرێی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بکەین و پێکەوە بریارەکە بدەین، بەڵام زورفی بەڵێنی داوە تەواوکەری کارەکانی عادل عەبدولمەهدی بێت کە بۆ کوردی ئەنجام داوە”.