لە ماڵەکانتان بمێنەوە تاکە رێگا ئاشتیە ! (۲۷ ساڵ ئەمە پەیامەکەی بوو)

لەلایەن ستاندار Posted on 389 جار بینراوە

نه‌ژاد ڕه‌سول

نێلسۆن ماندێلا ئەم وتارەی پێشکەش بەگەلانی باشووری ئەفەریقا کرد لەکاتێکدا دژی نەژاد پەرستی و جیاکار و داگیرکاری و خەباتی دژی توندوتیژی دەکرد ٫ماندێلا توانای بەرهەمهێنانی فکرو مەنهەجیانەی هەبوو ٫سەرکردەیەک بوو شارەزی مێژوو و جوگرافیا و کەلتووری نەتەوەکەی بوو٫راستەقینەی خەباتی شۆرشگێری و زیندانی ۲۷سالەی بوو ! هاوای هەموو مرۆڤ و نەتەوە بێ ئالا و ژێر دەستەکان بووە بۆیە لەنیشتمانێک بوو باوەری بە یەکگرتووی و رێگای ئاشتیانەبوو پرۆژەی درۆینەی ئۆپۆزسیۆنی هەلنەگرتوو خاوەن پەیامی راستەقینەی بوو لەسلماندنی ئەو راسیەی کەئەو لە حزب و سەرکردەکانی دی جیاوازە ئەم جیاوازیەی ماندێلای کرد بەم ماندێلایەی هەموو نەتەوە و ئازادی خوازانی جیهان شانازی پێوەدەکەن !
ماندێلا خاوەن بەگەرخستنی عەقلێک و عەقلڵانییەتێکی سیاسیانەیە وەک بناغەیەک بۆ رەخساندنی پێکەوە ژیان و دیموکراسی و یەکسانی ٫خالی لاوازی ئۆپۆزسیۆنی باشوور گەرانە بەدوای وەهمی جوهەرێکدا کە دەرەنجامەکانی ترسناکە ٫بەلکو تەواوی ئۆپۆزیسۆن دەبوا بەدوای رێکەوتنێکی سیاسی و پەیمانێکی کۆمەلایەتی گەرابان کەلەگەل ئەقلی سیاسی و بیرکردنەوەی سیاسیەکانی باشوور دا شوناسیێک دروست کرابا !
ماندێلا خاوەن پەیمانە کۆمەلایەتی و ژیری زیندانی سیاسی ئازادی خواز بووە بۆ دروستکردنی چوارچێوەیەکی کۆمەلایەتی و سیاسی بەهێز لە رێگا جیاکانی وەک سندوقی هەلبژاردن ئەمەش پێویستی بە ژێرخانێکی مەزن هەلە لە بیرکردنەوە مەزن و قوربانی دانی مەزن و دوور بینی مەزنانە ٫نەبوونی هەناسەیەکی دورو درێژ لای سەرکردە سیاسیەکای ئۆپۆزسیۆن و نەبوونی رێگای چارەی تر باشووری خستۆتە نا و گێژاوێکی قوولی دەسەڵاتی سیاسی لە ۲۹ سالی رابردوودا بۆیە رێگاکەی ماندێلا
پەیامێک پێش سەردەمی کۆرۆنا و دەسەلاتە شموولیەکان ئەو ووتی (لەمالەکانتان بمێنەوە تاکە رێگا ئاشتیە) ۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.