سیناریۆیەكە ئاشكرا دەبێت: ئەگەری كازمی شكستی پێنرا هێنرا لە پێكهێنانی حكومەت چ چارەسەرەك دەگیرێتە بەر

لەلایەن ستاندار Posted on 182 جار بینراوە

ستاندەر

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دوێنێ لە كۆبونەوەیەكدا لە فەلوجە لە ماڵی حەلبونی تاوتوێی ئەگەری شكستهێنانی گفتوگۆكانی حكومەتیان كردووە.

بەگوێرەی ماڵپەری سۆمەریەنیوز  لە كۆبونەوە باس لەوە كراوە ئەگەر كوتلەكان  شكست بەكابینەكەی مستەفا كازمی بهێنن رێگری لە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ بەتەواوی دەسەڵاتەكانیەوە بكەن ،   بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەسەڵاتە دەستوریەكانی بەكاردەهێنێت و ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەوەشێنێتەوە و حكومەتێكی كاتی پێكدەهێنێت.

ئەوەشی خستۆتە روو هەندێك كوتلەی پەرلەمانی دەیانەوێت دۆخەكە وەكو خۆی بمێنێتەوە و   بەكابینەكەی عادل عەبدولمەهدی بەردەوام بێت بۆ ماوەیەكی درێژ، چونكە لە بەرژەوەندیان دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.