ئیران لەبارەی كەیسی مستەفا سەلیمی وهەلمەتی بەرامبەر یەكێتی نیگەرانیەكانی گەیاندۆتە  پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 252 جار بینراوە

ستاندەر

دوای بەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستگیركردن و رادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی رۆژهەڵات، لە باشوری كوردستاندەنگدانەوەی گەورەی لێكەوتەوە و سەری كێشە بۆ هەڵمەتێكی میدیایی لەنێوان پارتی و یەكێتی دژ بەیەك و تۆمەتباركردنی یەكتر بە خیانەت و نۆكەرایەتی.

لە نوێنەرین هەڵوێستی كۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانی خۆی بەرامبەر پارتی دەربریوە كە هەڵمەتی میدیایی لەسەر ئەو پرسە بەرامبەر یەكێتی بەرێوەدەبات.

لە پەیامەكە وەك شارپرێس ئاماژەی بۆ كردووە ئێران داوای كردووە پارتی لە میدیا فەرمیەكانی ئەو هەڵمەتە دژ بە یەكێتی رابگرێت.

رۆژی نۆی ئەم مانگە هەوالی ئەوە بڵاوبووەوە،  مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان دوای هەڵاتنی لەگرتووخانە هاتووەتە هەرێمی كوردستان‌و دواتر رادەستی ئێران كراوەتەوەو یەك رۆژ دوای ئەوەش هەواڵی لەسێدارەدانی بڵاوبووەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.