پەیامێك لە مستەفا كازمییەوە لەبارەی دواین هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 232 جار بینراوە

ستاندەر

نوسینگەی مستەفا كازمی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیەنراوەكە هاتووە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بەردەوام لە هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە رێی دانیشتن و كۆبونەوەكان لە كەشێكی ئیجابی.

لە بەشێكی تر هاتووە لە چەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك كۆبونەوە و ئاڵوگۆری بیر و را ئەنجامدراون كە لە هەموی تەئكید لەوە كراوەتەوە كە لە نزیكارین كات بەرنامە و كابینەی نوێ پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت بۆ دەنگدان لەسەری.

جێی باسە لە پێنجشەممەی رابردوو لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقوە مستەفا كازمی راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.