ستاندەر چەند زانیاریەك لەبارەی كاتی پێكهێنانی حكومەتی عێراقی و دیاریكردنی وەزیرەكان ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 196 جار بینراوە

ستاندەر

مستەفا كازمی كاندیدی راسپێنراو بۆ پێكهێنانی حكومەت بەردەوامە لە هەنگاوەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەت.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵ دوێنێ لە مالی هادی عامری سەركردەی هاوپەیمانی فەتح كۆبونەوەیەكی سەركردەكانی شیعە بەرێوەچوونە، كە تیایدا هەریەك لە عەمار حەكیم، نوری مالیكی، حەیدەر عەبادی، نوێنەری رەوتی سەدر، فالح فەیاز و مستەفا كازمی كاندیدی راسپێردراو بەشداریان تێدا كردووە، بەگوێرەی زانیاریەكان هەموو بەشدارانی كۆبونەوەكە لەسەر ئەوە كۆك بونە كە ئازادی هەلبژاردنی كاندید بۆ وەزارەتەكان بە مستەفا كازمی بدرێت.

هاوكات دوای كۆبونەوەیان لەگەل مستەفا كازمی هاوپەیمانی وەتەنیە سەر بە ئەیاد عەلاوی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوە كرد كە لەسەرەتای مانگی رەمەزان كابینەی نوێی حكومەت دەستبەكار دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.