هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ كێن و مووچەی مانگانەی چەندە لە بودجەی هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 570 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بەدواداچونێك كە رۆژنامەنووس تێكۆشەر حوسێن كردویەتی هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ سەر بە ئەنەكەسەیە كە ئەنجومەنێكی چەند حیزبێكە كە لە بارەگای سەركیان لە هەولێر و دهۆكە،  پێكهاتوون لە حەوت هەزار كەس و موچەیان لە 500 هەزار دینار دەستپێدەكات، هاوكات تا ئێستا لە ماوی 9 ساڵی دروستبونی ئەو هێزە 250 ملیار دیناری لە بودجەی هەرێم بۆ مووچە پێدراوە.

دەقی بەدواداچونەكە بخوێنەوە:

مەهامی پێشمەرگەی ڕۆژ چیە؟

تێكۆشەر حوسێن

هێزەکانی سەربەئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا، ئەنەکەسە:
① ژمارەیان نزیکەی(۷)هەزار چەکدارە.
② سەر بەپارتەکانی ناو ئەنجومەنی کوردی سوریان.
③ ساڵی(۲۰۱۱)بڕیاری دروستکردنیان دراوە.
④ لەلایەن فەرماندەی باڵای (زێرەڤانی) پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەهاوبەشی لەگەڵ تورکیا مەشقیان پێکراوە.
⑤ بەشێکیشیان بەتەنها لەلایەن فەرماندە باڵاکانی تورکیاوە واتا لەلایەنMIT مەشق وڕاهێنانیان پێکراوە.

٭ پەپێی دەستوری عێراقیش دروستکردنی هەرهێزێک لەناو سنوری خاکی عێراق و هەرێمیش ڕێگەپێنەدراوە.
* تا ئێستا دووجار هەوڵدراوە هێزەکانی سەر بە ئەنەکەسە بچنە ڕۆژئاوای کوردستانەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی خۆسەری ئەوێ و ئیدارەی کانتۆنەکانی ڕۆژئاواوە ڕێگە بەوەنادرێت.
٭ هەروەها پەیەدە ڕایگەیاندووە دژی دروست بوونی دوو هێزین لەڕۆژئاوای کوردستان، هەر هێزێکیش ببیەوێ خزمەت بکات دەتوانێت لەژێر چەتری هێزەکانی ئاسایش وهێزەکانی سوریای دیموکرات کار بکات.
⑥ مووچەی چەکدارەکانی کەسەر بەوهێزەیە واتا ئەنەکەسەلە(٥۰۰)هەزارەوە دەست پێدەکات.
⑦ مووچەی مانگانەی هێزەکەی سەربە ئەنەکەسە نزیکە(۳)ملیارو(٥۰۰) ملیۆن دینارە.
⑧ تەنها لەماوەی(۷)ساڵدا نزیکەی (۲٥۰)ملیار دینار لەسەر بوجەی هەرێم دراوە بەهێزەکانی سەر بەئەنەکەسە.
مەترسی ئەو هێزە چیە؟
⑨ دوای نۆ ساڵ لەدروست کردنی ئەوهێزە ئێستا بەتەواوی مەترسیەکانی ئەوهێزە ئەجێندا تەواو تورکیە دەردەکەوێت، کە لەهەموو شوێنێک بە ئەجێندای تورکیا جوڵەی پێدەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.