شێرزاد شێخانى
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ميدياييه‌ى ئێستاى نێوان پارتى و يه‌كێتى ، هه‌قيقه‌تێكى بۆ سه‌لماندين كه ململانێى شه‌ست ساڵه‌ى رابردووى سه‌ركردايه‌تى ئه‌مدوو حزبه هێشتا كۆتايى نه‌هاتووه‌و ، له‌ئايينده‌شدا ئاسۆيه‌ك نييه بۆ ره‌واندنى تارمايى ئه‌زموونه تاڵه‌كانى ساڵانى رابردوو له‌شه‌ڕى ناوخۆ و دابه‌شبوونى حكومه‌ت بۆ دوو ئيداره‌يى . له‌وه‌ش ناچێ سه‌ركردايه‌تى هه‌ردوولا به‌تايبه‌تيش سه‌رانى پارتى ئيراده‌ى ئه‌وه‌يان هه‌بێ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ يه‌كێتيدا دامه‌زرێنن ، چ جاى باوه‌ڕ بوونيان به هاوپه‌يمانيه‌تى ستراتيژى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيدا كه ده‌ركه‌وت ئه‌ويش درۆيه‌كى شاخدارى پارتييه .
ئه‌و سه‌قامگييرييه‌ى پێشتريش هه‌بووه هه‌مووى به هۆى هه‌ڵوێسته‌كانى رێبه‌رى گه‌وره‌ى كورد مام جه‌لال بووه كه زياد له‌حه‌دد سازشى بۆ پارتى ئه‌كرد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ميلله‌ته‌كه‌ى ، له‌لايه‌كى تريشه‌وه رووداوگه‌لێكى ناوخۆيى وئيقليمى وده‌ولى وايكرد تا حه‌ددێك په‌يوه‌ندييه‌كان ئاسايى بن ، به‌تايبه‌تيش دواى ئيمزاكردنى رێكه‌وتننامه‌ى واشنتۆن و رووخانى رژێمى پێشووى عيراق .
ئێمه له‌وه ده‌گه‌ين پارتى له‌م بارودۆخه‌ى ئێستا‌دا وه‌زعى باش نيه ، به‌تايبه‌تيش له‌سه‌رده‌مى حوكمڕانى كاك مه‌سرور بارزانيدا ، چونكه به‌ده‌ر له‌وه‌ى كه حكومه‌ته‌كه‌ى نه‌يتوانى ئه‌و كوردستانه به‌هێزه بێنيته‌دى كه دروشمى سه‌ره‌كى حزبه‌كه‌يان بوو له‌دوايين هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌ماندا ، ئێستا تووشى ده‌يان قه‌يرانى قووڵى حوكمڕانيش بووه له‌سه‌روويانه‌وه قه‌يرانى دارايى كه ته‌نگى به‌و حكومه‌ته هه‌ڵچنيوه . له‌سه‌رده‌مى حوكمى نێچيرڤاندا حكومه‌تى هه‌رێم به‌پێى هه‌ندێ سه‌رچاوه نزيكه‌ى 26 مليار دۆلار قه‌رزار بوو ، ئێستا دوو مليارى تريشى هاتۆته سه‌ر كه كه‌س نازانێ ئه‌م قه‌رزانه بۆچى كه‌ڵه‌گه بووه به‌سه‌ر حكومه‌تدا .
وه‌زعى پارتى له‌به‌غداش باش نيه ، گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌وێش كاريگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر پارتى ، چونكه له‌وێ ماوه‌يه‌كه ده‌نگى به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران به‌رز ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى بودجه‌و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم په‌يوه‌ست به دۆسيه‌ى نه‌وته‌وه كه تا ئێستاش حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نييه راده‌ستى به‌غداى بكاته‌وه ، بۆيه به پشتگييرى مسته‌فا كازميش ره‌نگه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بن و مه‌ترسى له‌سه‌ر بودجه‌ش هه‌ر بمێنێ ، چونكه حاڵ وحيساب لاى په‌رله‌مانى عيراقه نه‌وه‌ك حكومه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى كازمى .
له‌لايه‌نى ئيقيليمييه‌وه ديسان وه‌زعه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى پارتيدا نيه ، ئه‌وه‌تا له‌ژێر فشارى توركيادا خه‌رێكه خۆى بخزێنێته نێو زه‌لكاوى شه‌رێكى بێ‌ئامان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا ، جموجۆڵه‌كانى زينى وه‌رتێ په‌يامێكى روونه له‌سه‌ر نزيكبوونه‌وه له‌لێوارى جه‌نگێك كه كه‌س نازانێ ده‌رهاوێشته‌كانى چى ئه‌بن . .
له‌به‌ر رۆشنايى ئه‌م هه‌موو گۆرانكارييانه‌دا ، پارتى وه‌زعه‌كه‌ى به‌و راده‌يه شێواوه كه هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌مدواييانه‌ى به‌ده‌ر بن له‌هه‌ر مه‌نتقێكى ته‌ندروست . ئێستا هه‌م ميديا فه‌رمييه‌كان وهه‌ميش سێبه‌ره‌كانى پارتى كه‌وتوونه‌ته سه‌ر هه‌ڵمه‌تێكى تووند له‌دژى يه‌كێتى كه ئه‌ويش هيچ مه‌نتقێكى تيدا نيه به‌مه‌ش مه‌ترسى پێكدادان له‌گه‌ڵ يه‌كتێشدا له‌ئاراديه.
هه‌ڵبه‌ت هه‌موومان ئه‌زانين سياسه‌ت وهه‌ڵوێسته‌كانى پارتى به‌رامبه‌ر يه‌كێتى به180 پله له‌دواى كۆنگره‌ى چواره‌مى يه‌كێتيدا گۆڕاوه‌و ، به‌تێپه‌ڕبوونى چه‌ند مانگێكيش هێشتا شۆكى كۆنگره‌ى يه‌كێتى به‌رينه‌داون و ئه‌و گۆرانكارييانه‌ى له‌ناو كۆنگره‌كه‌دا رووياندا پێيان ئه‌زم ناكرێ . پارتى حه‌زى به‌و گۆڕانكارييانه نه‌بووه ، ئه‌و پێشتر كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى ناو يه‌كێتى ده‌سته‌مۆ كردبوو كه هه‌ميشه پشتيوانى سياسه‌ته‌كانى بوون ، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌حيساباتى پارتى ، ئه‌وانه به‌گشتى له‌ناو يه‌كێتى سڕكران ، ئه‌و سه‌ركردايه‌تيه‌ى ئێستا كه دووقاتى ژماره‌ى پێشوويانه زۆر زه‌حمه‌ته پارتى بتوانێ وه‌كو ئه‌وانه‌ى پێشتر به پاره‌و ئيمتيازات وپرۆژه‌ى حكومه‌ته‌وه بيانكڕێ . ئه‌گه‌ر پێشتر به‌هاوئاهه‌نگى سه‌ركردايه‌تيه‌كه‌ى جاران زۆر شتى بۆ چووبێته سه‌ر ، ئه‌مجاره‌يان سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ئه‌وه‌يان پێ قبووڵناكرێ ، ئێستا وه‌كو ركابه‌ر به‌رامبه‌ر به‌پارتى وه‌ستاون نه‌ك وه‌كو سه‌ركردايه‌تيه‌كى ده‌سته‌مۆ كرا‌و . ئه‌وانه‌ى پارتى ناو‌يانى ناوه گرووپى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژايه‌تييان ئه‌كات ، نه‌ك به‌شێكيان ، به‌ڵكو هه‌ر هه‌موويان بۆ سه‌ركردايه‌تى سه‌ركه‌وتن . ئه‌وانه‌ى پێشتريش هاوئاوازى پارتى بوون هه‌ر هه‌موويان شكستيان هێناو په‌راوێزخراون . ئه‌وه‌ش جارێكيتر ئه‌و راستييه‌ى دووپاتكرده‌وه كه هه‌ر كه‌س و لايه‌نێك له‌پارتييه‌وه نزيكببێته‌وه به‌ئاگره‌كه‌يه‌وه ئه‌سووتێت . له‌ده‌ستدانى ئه‌و هاوئاوازنه‌ى پارتى له‌ناو يه‌كێتى و، سه‌ركه‌وتنى نه‌ياره سه‌خته‌كانيان ، پارتى خستۆته ناو حاڵه‌تێكى ده‌روونى زۆر خراپه‌وه نازانێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زعه تازه‌يه‌دا بكات .
ئه‌گه‌ر واقيعيانه بيربكه‌ينه‌وه ، ده‌توانين بڵێين پارتى له‌نه‌تيجه‌دا ناچار ئه‌بێ ئه‌م واقيعه قبووڵبكات ، ئه‌گه‌ر بيه‌وێ سه‌ركه‌وتوو بێ له به‌رێوه‌بردنى هه‌رێمدا ، ده‌بێ چۆن پێشتر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى مام جه‌لالدا ده‌كرد ، ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكان و سه‌ركردايه‌تيبه‌كه‌ى يه‌كێتيدا بكات ، چونكه ئه‌وانه به‌شێوه‌يه‌كى شه‌رعييه‌وه هاتونه‌ته سه‌ركردايه‌تى حزبه‌كه‌وه . چۆن يه‌كێتى هيچ ده‌ستوه‌ردانى له‌ناو پارتيدا نه‌كردووه كێ ئه‌كه‌ن به‌سه‌رۆكى حزب و هه‌رێم و حكومه‌ت ، هه‌قه ئه‌وانيش تێكه‌ڵ نه‌بن يه‌كێتى كێ هه‌ڵئه‌بژێرێ بۆ سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى . جا ئه‌مه واقيعه‌كه‌يه ئه‌گه‌ر ژه‌هرى تاڵيش بێت .
گۆڕانكارى له‌سه‌ر ئاستى هه‌ر حكومه‌ت و حزبێكدا مه‌سه‌له‌يه‌كى ئاسايى وته‌ندروستيشه . سه‌رۆكى ئه‌مريكا ئه‌گۆڕێ ، سه‌رۆكى عيراق وتوركيا و ئێران ئه‌گۆڕين ، سه‌رۆكى حزبى كرێكاران وموحافزينى به‌ريتانيا ئه‌گۆڕين ، ئه‌وه ماناى ئه‌وه نيه لايه‌نێك بڵێ من مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رۆك و ئه‌و سه‌رۆك ناكه‌م چونكه به ويستى من نه‌بووه ، به‌ڵام وا دياره بنه‌ماڵه‌ى بارزانى كه‌وا راهاتوون تا رۆژى قييامه‌ت هه‌ر خۆيان سه‌رۆك بن ، ئه‌و گۆڕانكارييانه له‌لايان نامۆ و قبووڵكراو نه‌بێ ، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕى كورتبيينيه له‌سياسه‌تكردندا .
عاره‌ب مه‌سه‌له‌يه‌كيان هه‌يه زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زعه‌ى پارتيدا گونجاوه كه ده‌ڵێ ( ليس كل ما يتمناه المر‌ء يدركه ) واته مه‌رج نيه ئينسان حه‌زى له‌هه‌ر شتێك بێت ، بۆى بێته ده‌ست ..