ڕاستییەکان لەبارەی موچەی فەرمانبەران- لەمەولا چۆن مووچە دابەشدەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 249 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بەدواداچونێك كە رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی ئەنجامیداوە بۆ لەمەولا حكومەتی هەرێم  لە ٤٥ ڕۆژ تا ٦٠ ڕۆژ جارێک  دەتوانێت موچە دابەش بکات.

دەقی بەدواداچونەكە بخوێنەوە

لە ٤٥ ڕۆژ تا ٦٠ ڕۆژ جارێک حکومەت دەتوانێت موچە دابەش بکات

ئیبراهیم عەلی

لەسەرەتای دروستبوونی قەیرانی کۆڕۆنا، حکومەتی هەرێم ویستی دەستکاری موچە بکات. لەم ڕوەوە لەدوو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەو بارەوە کرا. بەڵام لایەنە بەشدارەکانی حکومەت نەگەیشتنە رێککەوتن. سەرەتا ویستیان وەفدێک بەبەشداری وەزیرەکانی گۆڕان و پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەن بۆ ئەوەی لەکەمکردنەوەی موچە ئاگاداریان بکەن. بەڵام قوباد تاڵەبانی رەتیکردەوە سەرۆکایەتی وەفدێکی لەو شێوەیە بکات و هیچ کام لەهێزەکانیش ئامادەیی ئەوەیان تێدا نەبوو بەرپرسیارێتی کەمکردنەوەی موچە هەڵبگرن.

ئەوەبوو ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەکدا ئەوەی راگەیاند موچە دەستکاری ناکرێت. لەکۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بریاری ئەوە درا کە حکومەت کەی پارەی هاتە دەست موچە دابەش دەکات.

بەپێی ئەو بەدواداچونانەی لەچەند ڕۆژی رابردوو لەبارەی موچەوە کردومە ڕاستییەکە ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم لەقەیرانێکی قوڵی داراییدایەو لەباشترین حاڵەتیدا ئەگەر بەغدا سێ موچە بنێرێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، ئینجا حکومەتی هەرێم دەتوانێت دوو موچە دابەش بکات. واتە دوای چل و پێنج ڕۆژ ئینجا ئەتوانێت موچە دابەش بکات. تا دواین شوێن کە موچە وەردەگرێت کە خانەنشینانن دەبێت بە ٦٠ ڕۆژ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.