ستاندەر
بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا رایدەگەیەنێت لە هەندی خالی سنوری مەترسی بەردەوامی كاری قاچاغی هەیە بۆیە بەهێز كۆنترۆڵدەكرێن.
بەڕێوەبەری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئیران، عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی، رایدەگەیەنێت: “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سنووری خۆی له‌گه‌ڵ ئیران به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه و له هه‌ر شوێنێك هه‌ست بكات قاچاغی لێ ده‌كرێت، هێزی بۆ ڕه‌وانه ده‌كات و كۆنترۆڵی ده‌كات، چونكه له زۆر شوێن هه‌وڵ ده‌درێت كه قاچاغی بكرێت.”
ناوبراو بە ماڵپەری پارتی راگەیاندووە: ”له مه‌رزی كێلێ و سنووری مه‌ریوان و چه‌ند شوێنێكی دیكه هه‌وڵ ده‌درێت كاری قاچاغی بكرێت ئه‌گه‌ر سنوور به هێز كۆنترۆڵ نه‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر سنووری داخراو به هێز كۆنترۆڵ نه‌كرێت، ئه‌وكات ماندووبوونی هه‌رێم به‌فیڕۆ ده‌روات، بۆیه ئێستا سنوور كۆنترۆڵه و هێنانی كه‌لوپه‌ل ته‌نها له ڕێگه‌ی مه‌رزه فهرمییهكانهوەیە.”