ستاندەر
بەگوێرەی زانیاریەكان بۆ رووبەروبونەوەی قەیرانی دارایی، دوای ئەوەی بەغدا رایگەیاندووە تەنها ئەو مانگە دەتوانن بەشە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن، چەند پێشنیارێك بۆ چارەسەری ئەو دۆخە لەلایەن وەزارەتی دارایی خراونەتە روو.
بەگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان وەزارەتی دارایی داواى هه‌رچى زووه جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى و جێبه‌جێكردنى بایۆمه‌ترى و چاكسازى له داهاتى ناوخۆ كردووه، هاوكات داوایكردووه ده‌ستكراوه‌یان بكه‌ن بۆ چاكسازى له داهاتى ناوخۆ و كۆتاییهێنان به به‌خشینى كۆمپانیا حزبییه‌كان گه‌وره‌كان. پێشنیارێكیش هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خێرا‌و به‌رچاوى مووچه‌ى پله باڵاكان.
به‌پێى زانیارییه‌كان كە پەیسەرپرێس بڵاویكردۆتەوە كۆده‌نگى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌یه كه كارئاسانى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى بكرێت و به‌جۆرێك كۆمپانیا گه‌وره‌كانى حزب نهبورێدرێن و باجى خۆیان بده‌ن، هاوكات چاكسازى له یه‌كه‌ى ژمێریارى هێزه‌كانى 70 و 80ش به‌زوویى بكرێت. پێشنیارێكیش هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خێراى مووچه‌ى پله باڵاكان.
بەگوێرەی زانیاریەكان وه‌زاره‌تى دارایى رایگەیاندووە ئەگەر چاكسازى له داهاتى ناوخۆ بكرێت و لیستى مووچه به‌پێى بایۆمه‌ترى خاوێن بكرێته‌وه، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه ئه‌سته‌م نییه، به تایبه‌ت داهاتى ناوخۆ روو له زیادبوونه‌وه ده‌كات دواى ئاساییكردنه‌وه‌ى ژیان، هاوكات داهاتى سنوره‌كان هه‌یه. ئەگەر ئەو پلانانە جێبەجێ بكرێن وەزارەتی دارایی راگەیاندووە به هاوكارییه‌كى كه‌م ده‌توانن مووچه دابین بكه‌ن.