ستاندەر
فازل فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو مستەفا کازمی کاندیدی ڕاسپێردراوی سەرۆک وەزیران، ناوی وەزیرەکانی کابینەکەی بەناتەواوی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.
وتیشی لە لیستەکە ناوی هەریەک لە وەزیرەکانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی تێدا نابێت.
جێی باسە نەبونی ناوی وەزیری دارایی لەو ناوانەی كە كازمی پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات و پارتی دەیەوێت د.فوئاد حوسێن بێت، بەگوێرەی بۆچونی چاودێران هەنگاوی یەکەمە بۆ دوورخستنەوەی ناوبراو لەو وەزارەتە.