سۆران عومەر چارەنوسی یەك ملیار دۆلارەكەی هەرێم لە لوبنان ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 3057 جار بینراوە 0 سەرنج
soran

ستاندەر

 سۆران عومه‌ر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە لاپەرەی خۆی لە فەیسبووك باسی چارەنوسی یەك ملیار دۆلارەكەی هەرێم دەكات كە لە بانكێكی لوبنان بلۆك كرابو.

ناوبراو رایگەیاندووە ” به‌پێی زانیاریه‌كان پاره‌كه‌ی لوبنانیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌، له‌م ڕۆژانه‌دا پاره‌یه‌كی زۆر چوه‌ته‌ بانكی ناوه‌ندی ھه‌رێم له ‌هه‌ولێر بڕه‌كه‌شی زیاتر‌ ٨٠٠ ملیار دیناره”.

دەشلێت “55 ڕۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٩ دا تێپه‌ڕیوه‌، ھێشتا دیار نیه‌ كه‌ی موچه‌ی مانگی یه‌كی مانگی ٢٠٢٠ دابه‌شده‌كه‌ن، به‌مه‌ش مه‌به‌ستیانه‌ مانگ بگات به‌ ٦٠ ڕۆژ، ئه‌وكات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كه‌ن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *