شەش مەرجە سەرەكیەكەی دەسەڵاتی هەرێم بۆ كازمی ئاشكرادەبێت ” عەمار حەكیم نێوەندگیریەكەی كردووە”

لەلایەن ستاندار Posted on 382 جار بینراوە

ستاندەر

حەسەن سنێد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەنێوەندگیری عەمار حەكیم كورد ئامادەیە دەنگ بە كابینەكەی مستەفا كازمی بدات بە شەش مەرج كە پێویستە كازمی جێبەجێكیان بكات، كە بریتین لەوانە:

  • پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەرامبەر تەسلیمكردنی نەوت.
  • پێدانی مووچەی پیشمەرگە بەشێوەی تەواو، دواخستنی یەكخستنی پیشمەرگە لەگەل فەراندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بۆ دوای هەلبژاردنی عێراق.
  • گەرەنتی كردنی بونی پێشمەرگە لە ناوچەكانی كەركوك.
  • جێبەجێكردنی مادەی 140.
  • دواخستنی دانانی وەزیری دارایی بۆ دوای متمانەدان بە كابینەی نوێ، بۆ ئەوەی لەكاتی دانانی نارەزایی دروست نەبێت.
  • مانەوەی دۆخی خاڵە سنوریەكانی هەرێم وەكو ئیستا لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم، هەر گۆرانكاریەك بكرێت لە دوای هەلبژاردنەكان بكرێت.

جێی باسە بەگوێرەی بۆچونی چاودێران پێویست بو ئەو مەرجانە لە كارنامەكەی كازمی جێبكرابونایەوە، بۆئەوەی پابەندی دروستبكردابوایە، بەڵام لە كارنامەكەی كازمی هیچ باسێكی ئەو خاڵانەی سەرەوەی تێدانیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.