سیستەمەکە بەمردووی لەدایک بووە

لەلایەن ستاندار Posted on 388 جار بینراوە

نەبەز ئه‌کرەم

وەک لای هەموان ڕوون و ئاشکرایە دوای سەرهەڵدان وبلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەهەرێمی کوردستان ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن و دام و دەزگا حکومییەکانی دا وەک ڕێگا چارەی خۆپاڕێزی و بەرگرتن بۆزیاتر تەشەنە نە سەندنی ئەم ڤیرۆسە لەناوکۆمەڵگا، بەداخەوە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن دڕێژەی کێشا کەتا ئێیستاش دیار نیە کەی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە بەڕووی خوێندکاران و مامۆستایان لەبەرئەوەی تا ئێیستاش حالەتی نوێ فایرۆسی کۆڕۆنا لەهەرێمەکەمان تۆمار دەکرێت ، لەم سۆنگەوە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ،بۆئەوەی خوێندکاران زیاتر لەبابەتەکان دانەبڕێن وەک پاڵپشتیەک و کارێکی نا ئیلزامی بڕیاری کردنەوەی وێب سایتێکی دا بەناوی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی کەلە پۆلی (1تا12) ی بنەڕەتی لەخۆدەگرێت کە سەرجەم بابەتەکانی خوێند لەم سیستەمە جێ کراوەتەوە کەلەڕێکەی فیدێۆی تۆمارکراو لەلایەن مامۆستاوە بابەتەکان بۆخوێندکاران دەوترێتەوە لەگەڵ ئەمەشدا ئەم سیستەمە تووشی کۆمەڵی کێشەو گرفتی هەیە.لەوانە
1-لاوازی هێڵەکانی ئینتەرنێت بەرەدەست نەبووی لەتەوای شارو گوند ناوجەکان کەئەمەش گرفتی بۆ بەکارهێنەرانی ئەم سیستەمە دروست کردوە
2- خراپی بارو گوزەرانی دارای خانەوادەی خوێندکاران و خوێندکاران بەگشتی بەتایبەتی لە بارودۆخی ئێستا بەهۆی دروست کردنی ئەم قەیرانە دارایەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانی خەڵکی زیاتر قورستر بووە وەبەشێکی زۆری خانەوادەی خوێندکاران و،خوێندکاران بەهۆی نەبونی ئامێرەکانی (لابتۆپ و ئایپادو مۆبایلی زیرەک) وەنەبوونی توانابۆ کڕینیان و بونی چەند خوێندکارێک لەیەک خانەوادە
3- نەبوونی هۆشیاری زانیاری بەکارهێنانی ئەنتەرنێت و ئەم سیستەمەلەلایەن بەشێکی زۆری خوێندکارانەوە
4ٓ نەگونجانی ئەم سیستەمە بۆقۆناغی بنەڕەتی بەگشتی و بەتایبەت پۆلی (1بۆ 6) ی بنەڕەتی چونکەخوێندکار لەم قۆناغە زیاتر پێویستی بەپەیوەندی ڕاستەو خۆ بەشداری کردن هەیە لەناو پۆل لەگەڵ مامۆستا ،بەڵام لەم سیستەمە خوێندکار زیاتر ڕۆڵی کوێگر دەبینیێ
5- بەدەنگەوە نەهاتنی بەشێکی زۆر لەبەڕێوەبەرانی قوتابخانە و مامۆستایانی بەڕێز ئەمەش زیاتروەک کاردانەوەیەکە بەرامبەر حکومەتی هەرێم لەپای ئەوەی بەردەوام پێشێلی مافی مامۆستایان کراوە بچوکترین مافیان کە مووچەیە بەمامۆستای ڕەوانابینن زۆرجار مامۆستایان (50بۆ60)ڕۆژ مووچەیەک وەردەگرن بۆ سەلماندنی ئەوەی کەبەشی زۆری بەڕیوەبەران و مامۆستایان بەدەنگ ئەم سیستەمەوە ناجن ، ئەو داواکارییەی وەزارەتی پەروەردەیە کە داوای لەبەڕێوەبەری پەروەردەکان کردوە لەڕێگەی خۆیانەوە زەختی زیاتر لەبەڕێوەبەران و مامۆستایان بکرێتەوە بۆ ئەوەی هانی خوێندکاران بدەن ئەم سیستەمە بەکاربهێنن و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەو خوێندنگاکان چاودێری زیاتری ئەم سیستەمەبکەن
6-چەند ڕۆژێکە ئەم سیستەمە کاردەکات بەڵام کەمترین ڕێژەی خوێندکار بەشداری ئەم سیستەمەیان کردوە
7- ئەم سیستەمەلەبەر ئەوەی وەک پاڵپشتیکار نائیلزامیە بۆیە بەشێکی زۆری خوێندکاران بۆچونیان وایە ،مادام بابەتەکانی ئەم سیستەمە بۆتاقیککردنەوەو نمرە نیە ئیترپێویست ناکات سەیری بکەن .
لەم ڕوانگەوە بۆمان دەردەکەوێت کە سیستەمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی بەمردووی لەدایک بووە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.