ستاندەر
هەریەك لە هاوپەیمانی فەتح و دەولەتی قانون نارەزایەتیان بەرامبەر بەشێك لە كاندیدەكانی كابینە وەزاریەكەی مستەفا كازمی هەیە و داوایان كردووە ناوبراو بیان گۆرێت.
سەرچاوەیەكی نزیك لە مستەفا كازمی كاندیدی راسپێردراو رایگەیاندووە مستەفا كازمی پێداگرە لەو لیستەی كە ئامادەی كردووە كە ناوی كاندیدەكانی تێدایە و نایەوێ هیچ گۆرانكاری تری تێدابكات، بەتایبەت كە لەلایەن دەستەی دەسپاكی و دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری پەسەند كراون.
جێی باسە تا ئێستابەفەرمی هاوپەیمانی وەتەنیە و دەولەتی یاسا دژایەتی خۆیان بۆ كابینەكە دەربریوە.
بەگوێرەی زانیاریەكان هەولەكانی كازمی لە ئێستا بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و نارەزایەتیەكانە لەبەرامبەر كابینەكەی بۆ ئەوەی بتوانێت متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەست بهێنیت.