راپۆرتێكی مەترسیدار لەسەر دۆخی دارایی عێراق بڵاودەكرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی لە راپۆرتێكدا دۆخی ئابوری عێراق بە زۆر مەترسیدار وەسف دەكات و رایدەگەیەنێت عێراق ناتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی بدات.

لە راپۆرتێكی رۆژنامەكە هاتووە لەدوخی ئێستا دابەزینی نرخی نەوت بۆ سەر عێراق زۆر لە هەرەشەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەرهەڵدانەوەی داعش مەترسیدار ترە.

هەروەها رایگەیاندووە عێراق كە زیاتر لە 90%ی داهاتی لەسەر فرۆشتنی نەوتە، دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریەكی خراپی كردۆتەوە سەر ئابوری ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستۆتە روو لە مانگی نیسان داهاتی فرۆشتنی نەوت تەنها 1.4 ملیار دۆلار بوە، لەكاتێكدا عێراق بۆ پێدانی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی پێویستی 5 ملیار دۆلار هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە بەو دۆخە عێراق ناتوانێ مووچەی چوار ملیۆن و پێنجسەد هەزار فەرمانبەر و زیاتر لە 4 ملیۆن خانەنشین بدات.

ئاماژەی بەو دەنگۆیانەش كردووە كە لە بەغدا بڵاوبونەتەوە كە بۆ رێگری لە دروستبونی قەیران حكومەت پلانی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەیە بەرێژەی 20% تا 30%.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.