جیاوازی بەیاننامەكەی وەزارەتی وزەی ئەمریكا و حكومەتی هەرێم لەبارەی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەل  مەسرور بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 373 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی وزەی ئەمریكی و حكومەتی هەرێم لە دوو راگەیەنراوی جیادا ناوەرۆكی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی نێوان دان برويليت و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاوكردەوە.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی وزەی ئەمریكا هاتووە  باس لە كاری كۆمپانیا ئەمریكیەكان كراوە لە بواری نەوت لە هەرێم و پێدانی شایستە داراییەكانیان و كێشە داراییەكانی هەرێم بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، هەروەها هاتووە قسە لەسەر دۆزینەوەی نوێ نەوتی ئەمریكا لە چەند ناوچەیەكی نزیك لە هەولێر كراوە.

لە بەرامبەردا لە راگەیەنراوێكی هەرێم هاتووە هەردوو لا قسەیان لەسەر لێكەوتەكانی كۆرۆنا لەسەر هەرێم و عێراق و ئەمریكا كردووە، هەروەها هاوكاری نێودەولەتی بەهەماهەنگی ئەمریكا بۆ پشتیوانی دارایی بۆ عێراق و هەرێمی كوردسان و گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمریكی لە هەرێمی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.