عەبدولڕەحمان مستەفا نهێنی کاندیدبوونی بۆ وەزارەتی داد ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 698 جار بینراوە 0 سەرنج
hs4

ستاندەر

عەبدولڕەحمان مستەفا کاندیدی دەرنەچووی وەزارەتی داد لە کابینەکەی مستەفا کازمی لەڕونکردنەوەیەکیدا ئاشکرای دەکات کە کەمال کەرکوکی داوای لێکردووە کاندیدی وەزارەتی داد بێت و ڕەتیدەکاتەوە کاندیدی یەکێتی یان دکتۆر بەرهەم بووبێت.

چاودێرێکی سیاسیش پێیوایە هۆکاری دەرنەچوونی عەبدولڕەحمان مستەفا ئەوە بووە ناوبراو کاندیدی پارتی بووە لەکاتێکدا ئەو وەزارەتە پشکی یەکێتیە، دەشڵێت گومان دەکەم فواد حسێنیش کە کاندیدی پارتیە بۆ وەزارەتی دەرەوە دەربچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *