دوو چاوی منتان پێشکەشە!

لەلایەن ستاندار Posted on 353 جار بینراوە

ڕاهی ڕه‌هبه‌ر

ئەوان دەڵێن زیاتر لە پارەکەی عێراق خەرجی یەک مانگی سلێمانییە، بەڵام با بۆیان رون بکرێتەوە راستیەکان چین کاتێک کە خاوەن چاوی!

دوو چاوی منتان پێشکەشە بەڵکو ببینن کە پارەکەی بەغداد هەر ناگاتە سلێمانی چونکە خەرجی دەرهێنان و بازرگانی نەوت و سوتەمەنی بۆ هەر مانگێک (٥٠) ملیۆن دۆلار زیاترە لەوەی کە مانگانە لە بەغدادەوە دێت!

دوو چاوی منتان پێشکەشە بەڵکو ببینن کە پارەی کرێی مانگانەی بۆڕی نەوتی هەرێم نزیکەی هەندەی داهاتی مانگانەی سلێمانییە کە حکومەت دەیدات بە رۆسنەفت و کار گروپ! یەک بۆڕی نەوتی سەرەکیمان هەیە و ئەویش حکومەت فرۆشتوێتی و ئێستاش بە کرێ بەکاری دەهێنێت.

دوو چاوی منتان پێشکەشە بەڵکو ببینن کە رێژەی فەرمانبەر بەراورد بە دانیشتوانی لە هەولێر و دهۆک زیاترە نەک سلێمانی.

دوو چاوی منتان پێشکەشە بەڵکو ببینن خەرجی هەولێر لە چاو داهاتەکەی چەندە!

دوو چاوی منتان پێشکەشە بەڵکو ببینن کە لە ۱٥ ساڵی رابردوو یەک کۆمپانیای وەبەرهێنەری بیانی لە سلێمانی نەبووە! ئەمە دەست نەبێت چییە؟ خۆ سلێمانی بنکەی سەرەکی داعش نییە هیچ وەبەرهێنەرێکی بیانی روی تێ نەکات! ئەمە لە کاتێکدا پێش یەکگرتنەوەی دوو ئیدارەیی، سلێمانی (۲) کۆمپانیای وەبەرهێنەری لێبوو. ئەوکات لە هەولێر و دهۆک هیچ وەبەرهێنەرێکی بیانی لێنەبوو بەڵام دوای یەکگرتنەوە تا ئێستا (٥۳) کۆمپانیای وەبەرهێنەری بیانی کاری تێدا کردووە!

پێشکەشتان بێت دیدی کەسانی چاو کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.