ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونێك تاكو ئێستا یەكەكانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی و یەكێتی ئامادەنین لیستی ناوی پێشمەرگەكانیان ئاشكرا بكەن.
بەپێی بەدواداچونی میدیای پەیسەر پرێسی نزیك لە گۆڕان، دواى ئه‌وه‌ى له‌به‌ر رۆشنایى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى، سه‌ردانى یه‌كه‌كانى 70 و 80یان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى لیستى مووچه‌خۆره‌كانیان پێبده‌ن، به‌ڵام هیچ كام له‌و دوو یه‌كه‌یه ئاماده نه‌بوون داتاكان به لیژنه‌كه‌ى حكومه‌ت بده‌ن، هێشتا كاره‌كان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینى ئه‌و دوو هێزه له نێو خانه‌نشینى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستى بۆ نه‌براوه، ژمێریارى هه‌ردوولا ئاماده‌نه‌بوون هاوكارى لیژنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بكه‌ن.
جێی باسە یه‌كخستنه‌وه‌ى ژمێریارى یه‌كه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا یەكێكە لە بریارەكانی چاكسازی كە پێویستە بخرێنە سەر وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، بەگوێرەی بۆچونی چاودێران جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئاستەنگی زۆری لەبەردەمە و ناتوانرێت بە ئاسانی جێبەجێبكرێت كە ئەگەر وەك خۆی جێبەجێبكرێت بەگوێرەی چاوەروانیەكان 200 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی مانگانە دەگێرتەوە.