ستاندەر
كەناڵێكی توركی كۆمەلێك نهێنی لەبارەی هاوكاری و زانیاری پێدانی هەرێمی بۆ توركیا ئاشكرادەكات.
كەنالی (TRT عەرەبی) توركي لە بەرنامەی (المجال-رۆژی سێشەمە 16/6/2020 سەعات 8-9)كەتایبەت بوو بە ئۆپەراسیۆنەكانی (وەك خۆی دەلێ لە شمالی عیراق) كۆمەلێك نهێنی زۆر مەترسیداری ئاشكرا كرد، بەگوێرەی زانیاریەكان كە بەرنامەكە خرایە ڕوو عێراق بۆ ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیا لە هەرێمی كوردستان، هاریكاری نەكردووەن، هەرچەندە وەك لە بەرنامەكە خرایە ڕوو توركیا زۆر پرۆژەی هاوبەشی بۆ گەلالە كردوون.
لەبەشێكی تر لەبارەی رۆڵی هەرێم رایگەیاندووە (دەسەلاتی هەرێمی باكوری عێراق ) هاریكاری وزانیاری ووردی پێداوون، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد هاریكاریەكان تەنها سەربازی و ئەمنی وهەوالگری نەبوو بەلكو ئەو دەسەلاتە هەلدەستێت بە پرۆسەی ( تجفیف الینابیع الارهاب) و نمونەی بەوە هینایەوە كە حكومەتی هەرێم هەلساوە بە بلۆككردنی ئەویارمەتیانەی لەئیمارات وسعودیەومیسر دێت بۆ پەكەكە، لەگەڵ زۆر پرسی تری پەیوەندیدار.
بە پێی رای چاودێران ئەو پیشهاتە زۆر مەترسیدارە، رەنگە دەسەلاتدارانی هەرێم گوێ بە ڕای گشتی هەرێم نەدەن، گوی بە لایەنەكانی بەشداری لەحكومەتی هەرێم نەدەن، حیساب بۆ حزبەكانی ترو معارەزەش نەكەن، بەلام زەحمەتە دەولەتی عیراق ئەوە قەبوول بكا هەم وەك سەروەری و هەم ئەوەش قەبوول ناكا هیزی چەكداری هەریم بودجە لەبەغدا وەرگرێ بۆ پاریزگاری لە سەروەری سنور كەچی ئەوهێزە ببێتە پاسەوان وچاوساغی هێزیكی داگیركەری وەك توركیا.
چاودێرێكی سیاسی بە ستاندەری رایگەیاند بۆ هەمو ئەوانە هەم وەزارەتی پیشمەرگەو هەم حكومەتی هەرێم و هەم حزبی دەسەلاتیش دەبیت وەلامی توركیا و ڕای گشتی ناوەخۆی هەرێم وحكومەتی عیراقیش بدەنەوە و توركیا بەدرۆ بخەنەوە، ئەگەر بیدەنگ بن ئەوا مانای وایە ئەو هەوالانەی توركیا پشت ڕاست دەكرێتەوەو دەكەوینە قۆناغیكی زۆر مەترسیدار.