ستاندەر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه، ئیدانه‌ی بۆردومانكردنی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه ده‌كات و جه‌ختیش له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی عێراق ده‌كاته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كە العربیە بڵاویكردۆتەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، “ئیدانه‌ی كاره دوژمنكارانه‌ی توركیا و ئێران له‌خاكی عێراق ده‌كه‌ن و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه”.
سعودیە داوای وەستانی بۆردوومانەکەی ئێران و تورکیای کردووە هەروەها ئیماراتیش لە بەیاننامەیەکدا هەمان هەڵوێستی بەرامبەر تورکیا و ئێران‌دا نواندووە.