ستاندەر
بریارە سبەی چوارشەممە فرازسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی كوردستان لەلای فراكسیۆنی یەكگرتوو كۆببنەوە بۆ رەتكردنەوەی كەمكردنەوەی مووچە.
د. شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند : ” دژی بریاری برینی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەت كۆدەبینەوە و هەڵوێست وەردەگرین”.
بریارە دوای كۆبونەوەكە لایەنەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن.