هۆكاری نهێنی شكستی وەفدی كوردی بەرامبەر بەغدا بۆ یەكەمجار ئاشكرادەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 5341 جار بینراوە 0 سەرنج
WAFD

ستاندەر

پێگەی وەسیقەنێتی عێراق لە بەدواداچونێك رایدەگەنێت، وەفدی هەرێمی كوردستان لەگەل بەغدا نەگەیشتونەتە رێكەوتن، هۆكارەكەشی ئەوەیە بەغدا لە پێگەی هێزەوە دانوستانی لەگەل هەرێم  كردووە نەك لاوازی، لەبارەی مەرجەكانی بەغدا بۆ سەر هەرێم ئاماژەی بەچەند خالیك كردووە، گرنگترینیان:

  • بەغدا داوای لە هەرێم كردووە دەسەڵاتی تەواوی بەسەرداهاتەكانی هەرێم لە خالە سنوریەكان و باج و نەوت هەبێت بەرامبەر 453 ملیار دیناری مانگانە.
  • بەغدا داوای كردووە لە پاڵ خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل عێراق خالێكی تری سنوری بكاتەوە بەتەواوی لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێـت.
  • بەغدا رەتی كردۆتەوە 250 هەزار بەرمیل نەوت وەربگرێت بەڵكو پێویستە سەرجەم نەوتی بەرهەمهێنراو رادەست بكرێـ.
  • بەغدا راشیگەیاندوە داهاتی هەرێم لە خاڵە سنوریەكان پێویستە لە نیوە زیاتر بۆ كوردستان نەبێـت.

پێگەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ئەو مەرجانەش لەلایەن هەرێم رەتكراوەتەوە و وەفدەكەش گەراونەتەوە هەرێم.

جێی باسە پێگەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە بەغدا لە خاڵی هێزەوە دانوستانی لەگەل هەرێم كردووە و هەرگیز جارێكی تر رێكەوتنی ناهاوسەنگی وەك ئەوەی سەردەمی عادل عەبدولمەهدی لەگەل حكومەتی هەرێم كرا دوبارە نابێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *