ستاندەر
سۆران عومەر، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان، كە دوێنی بەفەرمی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكاتی پەرلەمانی كوردستان كرد، لەبارەی ئەو زانیاریانەی كە ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن نابراو دەبێتە راوێژكاری سەرۆك كۆمار رایدەگەیەنێت زانیاریەكە راست نیە.
سۆران عومەر، لەلێدوانێك بۆ خەندان رەتیدەكاتەوە لە ئێستا و داهاتوشدا ببێتە راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق دەشڵێت، ئەو بابەتە لە هیچ شوێن و جێگەیەك باسنەكراوە.
راشیگەیاندووە دوای پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەكەم ئاییندەی كاری سیاسی خۆم دیاری دەكەن.