زانیاریەكان ئاشكرادەبن: حكومەتی هەرێم مانگی داهاتوو چۆن مووچە دەدات؟ چاكسازیەكان ئەنجامی خێرادەدەن؟

لەلایەن ستاندار Posted on 4815 جار بینراوە 0 سەرنج
krg

ستاندەر

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆكانی لەگەل بەغدا بەردەوامە بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكان ئێستا ئاراستەكان زیاتر دووركەوتنەوەیە لەیەكتر و ئەگەری رێكەوتن لاواز بوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتیش چاوەرێ دەكرێت ئەگەر رێكەوتن نەكرێت دوبارە مانگی داهاتوو حكومەت مووچە بە لێبرینەوە دابەشبكات.

ئەگەرچی سەرەتای ئەو مانگە حكومەتی هەرێم یاسای چاكسازی خستۆتە بواری جێبەجێكردن، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەنگاوەكان بۆ گەیشتن بە ئەنجام كاری زۆری دەوێت و تا ئێستاش جدیەتی حكومەت لە جێبەجێكردنی روون نیە، بۆیە لەو قۆناغە یاساكە وەك پێویست بەهانای حكومەت نایەت بۆ كەمكردنەوەی خەرجی، بەتایبەت ئەوەی حكومەت پلانی بۆ داناوە خەرجیەكان بگەیەنێتە 500 ملیار دینار.

حكومەتی هەرێم لە مانگی رابردوو لە داهاتی نەوت تەنها 86 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەتەوە، چاوەرێ دەكرێت ئەو مانگە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت برەكە بۆ 120 ملیۆن دۆلار بەرز بێتەوە، ئەو رێژەش زۆر كەمترە لەو 750 ملیۆن دۆلارەی كە حكومەت پێویستیەتی بۆ دابەشكردنی مووچە.

بۆیە هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن ئەگەر چاكسازی لە دەروازە سنوریەكان و داهاتی ناوخۆ و خەرجیەكانی نەوت و رێكەوتن لەگەل بەغدا نەكرێت، پێدانی مووچە دوچاری بەربەستی گەورەتر دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *