ستاندەر
بەرپرسێكی گومرگی لە هەرێمی كوردستان وەڵامی لێدوانی پەرلەمانتارانی عێراق دەداتەوە لەسەر هەبونی دەروازەی سنوری نایاسایی لە هەرێمی كوردستان، رەشیدەگەیەنێت هەر رێكەوتنێك لەبارەی بەرێوەبەردنی دەروازە سنوریەكان پەیوەندیدارە بەرێكەوتنی هەولێر و بەغداوە.
سامان عەبدولرەحمان، بەرێوەبەری گومرگی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێدا رایگەیاند سەرجەم دەروازە سنوریەكانی هەرێم كە ژمارەیان هەشت دانەیە لەلایەن حكومەتی فیدرالی مۆلەتی كردنەوەیان هەیە و هەموویان لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمن.
راشیگەیاند ئەو دەنگۆیان باسی هەبونی مافیا و قاچاخچیەتی لە دەروازە سنوریەكان دەكەن لێدوانی سیاسین و راست نیە،
سامان عەبدولرەحمان وتیشی سەرجەم ئەو كەلوپەلی خواردن و ئەوانی تریش لەژێر چاودێری بەغدا مۆلەتی هاتنە ناوەوەیان پێدەدرێت.
جێی باسە پێشتر سەلام شەمەری پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند لە هەرێمی كوردستان 12 دەروازەی سنوری هەن كە قاچاخچیەتی و كاری نایاسایی تێدائەنجامدەدرێت و كەلوپەلی خراپ و ماوە بەسەرچو تیایاندا دێتە ناو عێراق.