فشارەكان دژ بە كازمی بۆ هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر دەستدرێژیەكانی توركیا توندتر دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 458 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی لیژنەی بەرگری  و ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون دەكات لە كازمی بەرامبەر دەستدرێژیەكانی توركیا.

مەهدی تەقی ئەندامی لیژنەی ناوبرا لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە: ” بێ دەنگی مستەفا كازمی لە دەستدرێژی و پێشێلكاری سەروەری خاكی عێراق وادەكات ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوەی لەگەل بكات، چونكە عێراق بەهۆی ئەو پێشێلكاریانە سەروەری خاكەكەی لەدەستداوە.

ناوبراو راشیگەیاندووە هەڵوێستی حكومەتی عێراق لە ئێستا و رابردوو هیچ سنورێكی بۆ دەستوەردانی توركیا و ئەمریكاش دانەناوە و ئەو  بریارەی جێبەجێنەكردووە كە ئەنجومەنی نوێنەران دەری كردووە بۆ كۆتایی هێنان بە بونی هێزی بیانی لە عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.