ئەگەری تێكچونی كۆبونەوەی چاوەروانكراوی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی زیاتر دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 298 جار بینراوە

ستاندەر

ئەگەرچی رێكەوتنێكی سەرەتایی كراوە لەنێوان پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو لە سەرۆكایەتی هەرێم وەفدی ئەو دوو حیزبە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی یەكتر ببینن و لەبارەی كێشەكانی نێوانیان گفتوگۆ بكەن بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەیەك دیسان ئەگەری تێكچونی ئەو كۆبونەوەیە هاتۆتە ئارەوە.

سەرچاوەیەك بە ستاندەری راگەیاند ئەو وتارەی بەرپرسی لقی دووی پارتی لەبارەی سەردانەكەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ هەولێر نوسیویەتی ئەگەری زۆرە جارێكی تر ئەو هەولەی كۆبونەوە پەكبخات.

وتیشی جاری پێشوو كۆبونەوە چاوەروانكراوەكە بەهۆی هێرشەكانی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان  بۆ سەر یەكێتی تێكچوو، پێدەچێت ئەو جارەش ئەو لێدوانەی ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دوو كۆبونەوەكە تێكبدات.

جێی باسە لەماوەی رابردوو چەند جارێك هەولدراوە كۆبونەوەی دوو لایەنەی پارتی و یەكێتی ئەنجامبدرێت، تەنانەت سەرۆكی هەرێم خۆی هەوڵی سەرخستنی ئەو كۆبونەوانەی داوە، بەڵام وەك سەرچاوەكە بۆ ستاندەر وتی كە ئاراستەیەك بەردەوام لەناو پارتی لە ساتی نزیك بونەوەی كۆبونەوەكان بە لێدوان و هێرش هەوڵەكانیان شكست پێهێناوە، كە ئەوەش بەپلەی یەكەم نارەزایەتی لای سەرۆكی هەرێم دروستكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.