لە  نامەیەکدا مامۆستا تاهیر بامۆکی چەند داوایەك ئاراستەی لاهوری شێخ جەنگی دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 470 جار بینراوە

 

ستاندەر

 

مامۆستایەكی ئایینی لە پارێزگای هەڵەبجە، نامەیەک ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی دەکات و رایدەگەیەنێت، هەوڵ بدە کاری نەوعی ئەنجام بدەیت، “هەرگیز لە بیری ئەوەدا نەبیت رۆژێک تۆ ببیتە هەڵگیرسێنەری شەڕی ناو کورد“.

مامۆستا تاهیر بامۆکی لەنامەیەکدا كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی كردووە، نوسیویەتی، “ئومێدەوارم بتوانیت لەم هەرێمە پڕ لە مەینەت و نەهامەتییەدا جێگە دەستت دیاریبکەیت و بەرپرسیارێتی بە ئەمانەتەوە ‌جێبەجێ بکەیت، خزمەت بە گەلی کورد و خاکی کوردستان بکەیت و خوا لە خۆت ڕازی بکەیت، داواکاریشم پەلە نەکەیت ‌مەرج نییە هەمو شتەکان تەواو بکەیت، بەڵام هەوڵ بدە کاری نەوعی ئەنجام بدەیت، هەرگیز لە بیری ئەوەدا نەبیت رۆژێک تۆ ببیتە هەڵگیرسێنەری شەڕی ناو کورد”.

لە دو شت خۆت بپارێزە، رێز و شکۆی هەردو دنیات دەست دەکەوێت، یەکەم (مێینە) ژن زۆربەی بەرپرس و گەورەکان ژن لەخشتەی بردون و لەناوی بردون ئەو مامۆستا ئاینییە دەشلێت، “لە دو شت خۆت بپارێزە، رێز و شکۆی هەردو دنیات دەست دەکەوێت، یەکەم (مێینە) ژن زۆربەی بەرپرس و گەورەکان ژن لەخشتەی بردون و لەناوی بردون، ئەم قسە زەمی ژن نییە، بەڵام کەوتنە ناو فێڵ و نازی ژنی سۆزانی مەبەستمە، ئەگینا من کوڕی ژنێکم، مێردی ژنێکم، برای دو خوشکم، باوکی کچێکم ناکرێت من خراپ سەیری ژن بکەم، بەڵام خۆپاراستن لە فیتنەی ژنان فەرزە”. ئاماژەی بەوەشکردوە، “دوەم شت کە خۆتی لێ بپارێزی، پارە و ماڵ و سامانە، کوڕ و باوکی لەیەکتر کرد، ژن و مێردی هەڵتە کاند، برا و برای کردەخوێنە خۆرەی یەکتر، پارە باشە لە دەستدا بێت، لەگیرفانیشدا هەر قەیناکا، بەڵام کە چوە دڵ ئیتر حەیا دەبات، مرۆڤ کەڕ و کوێردەکات، دین و ئیمان بەرباد دەکات، هەوڵ بدە دڵی خەڵک بەدەستبهێنی نەک دەم وزمانیان، ئەمە رێنمایی و ئامۆژگاری مامۆستایەکی مزگەوتی ئەم کوردستانەیە بۆ گەنجێک کە بوە بە بەرپرسی دوەم حزب و هێزی ئەم کوردستانە”. بەینی خۆم و خوا یەک زەڕە ئیشم پێت نییە، بەڵام حەز ئەکەم مەرد و سەرکەوتو بیت لاهور شێخ جەنگی لەنامەکەیدا ئەوەشی نوسیوە، “لە زەمانێکدا کورد دۆستی کەمە و دوژمنی زۆر و بێ ڕەحم و فێڵباز، بەینی خۆم و خوا یەک زەڕە ئیشم پێت نییە، بەڵام حەز ئەکەم مەرد و سەرکەوتو بیت”.

ئەو مامۆستایە لە کۆتا داوایدا بۆ لاهور شێخ جەنگی نوسیویەتی، “لە ژیانتا راوێژ بکە بە کەسانێک لە دەرەوەی بازنەی تەسکی حیزبایەتی و خزمایەتی کە مترین پەشیمانی روت تێدەکات، هیوادارم قبوڵی بکەیت (ولانرید منکم جزا‌و ولا شكورا)”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.