چیرۆكی لەكاركەوتنی كارگەی ئۆكسجینی نەخۆشخانەی رزگاری بۆ چاك نەكرایەوە؟ چەند خەرجی پێویست بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 473 جار بینراوە

ستاندەر

بەرەبەیانی ئەمرۆ كەس و كاری توشبوانی كۆڕۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری لە  هەولێر بە هەوألی نەمانی ئۆكسجین رۆژیان كردەوە، ئەوەش شڵەژانێكی لەناو نەخۆشخانە دروستكرد و كەس و كاری ئەو نەخۆشانەی كە پێویستیان بە ئۆكسجینە كەوتنە گەڕان بۆ پەیداكردنی بوتڵی ئۆكسجین لە كاریگە ئەهلیەكانی هەولێر.

دۆخەكە ئێستا چۆنە؟

عەباس محەمەد، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت زیاتر لە 200 نەخۆش لە نەخۆشخانەن، هەر هەمووی پێویستی بە ئۆکسجینە، لە کاتژمێر 10 ی شەوی ڕابردوو ئۆکسجینی ناوەندی کۆتایی هاتووە. وتیشی سەرەڕای تێبینیەکی زۆر لەسەر کوالیتی ئۆکسجینەکە بەڵام بەشی کاتی دیاری کراوی خۆی نەکردووە، لەدوێنێ شەوە وە ئیشی نەخۆشخانە کەوتۆتە دەستی ڕەحمی بوتلەئۆکسجینەکان تا ئەو شوێنەی هاوڵاتی بۆ خۆی لەدەرەوەی بیکڕێت و بیهێنێتە نەخۆشخانە بۆنەخۆشەکەی ،
دەشلێت ئەوجیهازی سیپاپەی لەناو عینایەدایە لەماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێر بوتلێک بەتاڵ دەکات ، هەشت نەخۆش لەو عینایەدایە هەر نەخۆشێک لەماوەی 12 سعاتی ڕابردوو زیاتر لە 20 بتلی ئۆکسجینی بەکارهێناوە فی هەشت نەخۆشی بکە واتا 160 بتلی پێویست بووە ،

چۆن ئۆكسجینی نەخۆشخانەی رزگاری دابین دەكرێت

بەهۆی لەكاركەوتنی كارگەی دروستكردنی ئۆكسجینی نەخۆشخانەی رزگاری كە نزیكەی سێ ساڵە چاك نەكرایتەوە، بۆ دابینكردنی ئۆكسجین لەو كاتیەوە پشت بە كارگەیەك دەبەسترێت كە لە سلێمانی لە رێگای تەنكەر ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكە دەهێنیت، بەو پێیەی ئەو كارگەی سلێمانیش ئۆكسجین بۆ سلێمانی و كەلاریش دابین دەكات، تەنها یەك تانكەریش كارەكە ئەنجامدەدات، ناتوانێت هەموو رۆژ ئۆكسجین بۆ هەولێر بهێنیت، دوو رۆژ یان سێ رۆژ جارێك ئۆكسجین دەهێنێت، بەهۆی نەبونی كۆگا (خەزان)ی یەدەگ، ناتوانرێت بۆ كاتی پێویست ئۆكسجینی زیادە هەڵبگیرێت، بۆیە لەكاتی نەمانی ئۆكسجین، ئەگەر ئەو تەنكەرەی لە سلێمانییەوە ئۆكسجین دەگوازێتەوە بۆ هەولێر، دوابكەوێت یان توشی ڕووداو بێت، ئەوە ژیانی نەخۆشەكان دەكەوێتە مەترسی، وەك ئەوەی كە ئەمرۆ روویدا كە نازاندرێت، بەهۆی ئەو دواكەوتنی گەیشتنی تەنكەرە چ زیانێكی گیانی بەدوای خۆیدا لە نەخۆشانی كۆڕۆنا هێناوە.

چیرۆكی كاریگەی ئۆكسجینی نەخۆشخانەی رزگاری

ئەو كارگەیە لە ساڵی 2012 دروستكرا بۆ نەخۆشخانەی رزگای، كە پێویستیەكانی ئەو نەخۆشخانەی بۆ  بەڵام لە 2018 بەهۆی تێكچوونی كارگەكە بەرهەم هێنان لەكاركەوت، ئەوكات دوای دەرخستە دەركەوت بۆ چاككردنەوەی گوژمەی 17 ملیۆن دینار پێویستە، بەڵام تەندروستی هەولێر و وەزارەتی تەندروستی ئامادەنەبوون پارەكە خەرج بكەن، لەجێی ئەوە بڕیاریاندا لە كارگەیەكی سلێمانی كە ئۆكسجین بەرهەم دەهێنێت ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكە دابین بكرێت، كە هەر تەنكەرێكی بە 5 ملیۆن دینارە.

وەزارەتی تەندروستی تازە بریاری داوە دوای جەژن پارە تەرخان بكات بە بری 51 ملیۆن دینار بۆ چاككردنی كاریگەری بەرهەم هێنانی ئۆكسجین.

بۆ چارەسەری ئەو دۆخە كەس و كاری نەخۆشخەكان خۆیان لە رێگای كارگە ئەهلیەكان لە هەولێر كەوتونەتە دابینكردنی بوتڵی ئۆكسجین، كە ئەوەش پرۆسەیەكی زەحمەتە و ئاسان دەستناكەوێ، جگە لە پرسی خەرجی، كارگەی تری حكومی كە بەشێوەی بوتل ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكانی تری هەولێر دابین دەكەن، رایانگەیاندوە لەتوانایاندا نیە پێویستە نەخۆشخانەی رزگاری پڕبكەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.