ستاندەر
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەپەراوێزی دەستدرێژیەكانی توركیا بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی، بریاریدا ڕێپێدانی هاتنەناوەوەی بەرپرسانی تورکیای لە هەموو دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە راوەستاند و سەرجەم سەردانە چاوەڕوانکراوەکانی بەرپرسانی تورکیای بۆ بۆ وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە میدیای عێراقی راگەیاندوە، وەزارەتەكەیان دوو جار باڵیۆزی تورکیای لە بەغداد بانگێهشتکردووە و دوو یاداشتی توندی لەسەر دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەریی عیراق ڕادەستکردووە.
ناوبراو ئاماژى بەوەشكردووە لە یاداشتەکاندا داوا لە حکومەتی تورکیا کراوە ناوەرۆكی “كردەوە دوژمنکارییەکە” ئاشکرا بکات و “لێپێچینەوە”لەگەل تاوانباران بکات.
سەحاف جەختی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە لەسەر هەردوو ئاستی عەرەبی و ئەورووپی وڵاتان. پشتیوانیی خۆیان بۆ هەڵوێستی عێراق دەربڕیوە و پشتگیریشی دەکەن لەسەر بەرگریکردنی لە یەکپارچەیی و سەروەریی خاکەکەی.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی روونكردۆتەوە، وڵاتەكەی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی پشت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت و ڕایگەیاندووە “هەوڵی دیپلۆماسی دەتوانێت ئەم ئاڵۆزبوونە خاوبکاتەوە و هەردوو وڵات بگەنە دیدگایەکی هاوبەش لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان.