هەولێكی پەرلەمان لەبارەی وردەكاری رێكەوتنی رادەستكردنی 320 ملیارەكە و خاڵە سنوریەكان ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

ستاندەر

لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێ و پێدانی زانیاری ورد لەبارەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی ناردنی بڕی 320 ملیار دینار و پرسی ڕادەستكردنی بەشێك لە داهاتی خاڵە سنوورییەكان بە حكومەتی ناوەند، بریارە هەرەیك لە وەزیری دارایی و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری نێوان هەولێر و بەغدا بانگێشتی پەرلەمان بكات.

لەمارەیەوە زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاندوە: لە لیژنەكەمان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆمان ئەنجامدا بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها ئەو قسەو باسانەی كە لەبارەی دەروازە سنوورییەكان دەكرێت، بڕیارماندا لە كۆبوونەوەی داهاتووشدا وەزیری دارایی و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا بانگێشتی لیژنەكەمان بكەین.

ناوراو ئەوەشی خستۆتە ڕوو “بانگێشتی ئەو دوو وەزیرە بە مەبەستی پێدانی زانیارییە لەسەر ئەو رێككەوتنەی نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجامدراوە لە بارەی ناردنی بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم و لە بەرامبەردا ڕادەستكردنی بەشێك لەداهاتی خاڵە سنوورییەكان و چەند وردەكارییەكی دیكەی نێو رێككەوتنەكە، بۆ ئەومەبەستەش بە نوسراوی فەرمی بانگێشتی ئەو دوو وەزیرەمان كردووە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.