پەرلەمانتارێكی پارتی وەڵامی د.شایان عەسكاری دەداتەوە لەبارەی مانەوەی گۆڕان لە حكومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 366 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی پارتی لەبارەی هەلوێستەكەی د.شایان عەسكەری پەرلەمانتاری گۆڕان كە رایگەیاندبوو حكومەت ڕووخاوە و گۆران رایگەیاندووە وتی ئەوە رەئی شەخسی خۆیەتی وەك پەرلەمانتار قسەی كردووە نەك حیزبەكەی.

خەدیجە عومەر تەها ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمبارەیەوە بە ئین عێراقی راگەیاندووە: قسەی ئەو پەرلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەئی شەخسی خۆیەتی و بۆچونی حیزبەکەی نیە ، چونکە ڕەئی شەخسی خۆیەتی ئیعتیباری نیە وەک پەرلەمانتارێک قسەی کردووە نەک وەک حیزبەکەی .

راشگەیاندووە: بەڕاستی پێویست ناکات تۆ بەشداری لە پێکهێنانی حکومەت و ئەو جۆرە لێدوانانە بدەیت، ئیمکانیاتی حکومەت دیارە، ئەولایەنانەی لەحکومەت بەشدارن دەبێت بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن.

خەدیجە عومەر تەها وتیشی، هەرلایەنێک لەحکومەت بێت بەرپرسیایەتی هەڵنەگرێت لە مەسئولیات ڕائەکات، نابێت لە مەسئولیات ڕابکەین، خۆئەگەر دەست کەوت بێت هەمووی خۆی دەکاتە ساحێبی .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.