وردەكاری نوێ لەبارەی رێكەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكرێت “تا كەی مۆڵەت دراوەتە هەرێم؟”

لەلایەن ستاندار Posted on 211 جار بینراوە

ستاندەر

بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت رێكەوتنی هەرێم و بەغدا لە وردەكاریەكەی دژیەتی تێدایە.

فازڵ نەبی بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق لەمبارەیەوە رایدەگەیەنێت، رێککەوتنەکە جۆرێک لە دژیەکی تێدایە، لەسەرەتاکەیدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی سێ مانگە، بەڵام لەکۆتایی رێککەوتنەکەدا، دەڵێت “تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت”.

بریکارى پێشوى وەزارەتى دارایى عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو، کە رەنگە هۆکاری ئەو دژیەکیە لە ڕێککەوتنەکە ئەوەبێ، بەغدا بیەوێ لەماوەی ئەو سێ مانگەدا، هەرێم مەرجەکانی جێبەجێ بکات، ئینجا رێککەوتنەکە تا کۆتایی ساڵ درێژە پێ بدات.

جێی باسە بریارە بەغدا بۆ مانگەکانی (8، 9، 10)، مانگانە نزیکەى (320) ملیار دینار بێ مەرج دەداتە هەرێم، بەڵام دەبێت لەو ماوەیە، حكومەتی هەرێم مەرجەكانی بەغدا جێبەجێ بکات، كە دیارترینیان: ڕێککەوتن لەسەر نەوت، خاڵە سنوریەکان، ڕ‌ازیبوون بە وردبینی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، دانەوەی ئەو قەرزانەی بانکی بازرگانی عێراقی کە لای هەرێمە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.