ستاندەر
لەدوای باسکردن لە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقیەکان، تورکیا لەهەوڵدایە بۆ هاندانی تورکمان و عەرەبەکانی ناوچەکە بۆ ئەوەی دژایەتی ئەو هەوڵە بکەن و نەهێڵن هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو سنورانە.
هەر سەبارەت بەو باسە دوێنێ یەکشەممە سەرۆکی جەبهەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند کە یاداشتێکیان پێشکەش بە هێزەکانی عێراق کردووە و دژایەتی خۆیان بۆ کردنەوەی سەنتەری هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق دەربڕیوە.