ستاندەر
دوای ئەوەی تەندروستی تێكدەچێـت لە زیندان، فاروق عومەر چالاكی مەدەنی كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێیە، كە ماوەی چەند رۆژێكە لە زاخۆ لەلایەن ئاسایش دەستگیركراوە تەندروست تێكدەچێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەپێی سەرچاوەیەك هۆكاری تێكچونی تەندروستی بۆ پێنەدانی خواردن و خراپی شوێنی مانەوەی بووە.
خەتاب عومەر، برای فاروق عومەر لە فەیسبووك رایگەیاندوە ئەگەر مافی براكەم وەرنەگیرێتەوە ئیمە رێگای تر دەگرینە بەر چونكە ماف دەسەندرێت نادرێت، دەشلێت پێویستە ئەو كەسانە فێری ئەخلاق بن و وا تێنەگەن كوڕی خەلك لەسەر جادە گەورە بووە وەك ئەوان.